نوچەنێت
دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی تووشبووێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٣-٥-٢٠٢٠، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر لە رآگەیێندراوێکدا چاکبوونەوەی تووشبوویەکی پەتای کۆرۆنای راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی تووشبووه‌كه بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووه‌تەوە و پشکنینی تایبەتی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ کراوە و ئه‌نجامه‌كان نێگەتیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، تا ئێستا ٢١١ تووشبوو له هه‌ولێر به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.