نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە بارەی دەستپێکردنی هاوکارییە ستراتیژیەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆیان ئەنجام دا.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیانێکدا ئاماژەی بەم گفتوگۆیەی نێوان مستەفا کازمی و مایک پۆمپیۆ کردووە و تیایدا هاتووە: هەر دوو لا سەبارەت بە دەستپێکردنی هاوکاریە ئابوری، سیاسی و سەربازیەکانی نێوانیان گفتوگۆیان ئەنجام داوە کە کۆی ئەم باسانە ڕەهەندی ستراتیژییان هەیە.
پۆمپیۆ و کازمی، لەم پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا لە بارەی هاوکاری و پەیوەندییە سەربازیەکانی بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆیان ئەنجام داوە.
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئامادەکاری پێویست بۆ دەستپێکردنی ئەم دانوستانانە بکرێت.