نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینی دەکات بارانبارین دەست پێبکات.
بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٤، سلێمانی ٣٥، دھۆك ٣٢ و لە كەركوك بەرزترین٣٨ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای یەکەم رۆژی جەژن كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە بۆ ھەوری تەواو بگۆڕدرێت، ئەگەری تاوە باران و بروسكە ھەیە، بەھۆی زیادبوونی خێرایی با لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە.