نوچەنێت
وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌و توێژ و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئاشكرا كرد، كه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه ی ده‌یانگرێته‌وه.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی رایگەیاند: حكومه‌تی عێراق ئه‌وله‌ویه‌ت به چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌دات و پاشه‌كه‌وت له موچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك و خانه‌نشینێك ناكرێت، كه موچه‌كانیان له ٥٠٠ هه‌زار به‌ره‌و خواره‌وه‌ن.
عەللاوی، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: هه‌وڵ ده‌ده‌ین توێژی نزیك له پله ٥ كه‌مترین زیانیان له‌م بڕیاره پێ بگات و ئه‌و بڕه‌ش كه لێیان ده‌گێڕینه‌وه، به پاشه‌كه‌وت بۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ین و بۆیان ده‌یخه‌ینه سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی یان نیشته‌جێبون و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه پله باڵان و نیوه‌ی بودجه بۆ موچه‌كانیان ده‌ڕوات.
وه‌زیری دارایی عێراق هەروەها دەڵێت: نابێ چاوه‌ڕێی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته پشت به تواناکانی خۆمان ببه‌ستین، حكومه‌تی عێراق ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ده‌ڕوات كه به‌سه‌ر ١٢ مانگدا دابه‌ش ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و ژمارانه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كورتهێنانێكی گه‌وره درووست بووە.
وەزیری دارایی عیراق دووپاتی کردەوە، کە عیراق پێویستی بە گرتنە بەری رێگاچارەی بەپەلە هەیە.