نوچە-ئێن ئاڕ سی
لە دەستپێکی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەدان هەزار کەس لە ئاستی جیهاندا ئاوارە بوونە.
ئەنجومەنی نەرڤیجی ئاوارەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا رایگەیاند: بە هۆی بڵاووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاکو ئێستا زیاتر لە ٦٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوونە.
ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە کۆی ئەم ئاوارانە سەر بە ١٩ وڵاتی جیهان و زۆرترینیان لە وڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆوە ئاوارە بوونە.
بەرپرسی ئەم رێکخراوە ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش گرتووە و هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا، ڕوسیا، چین، بەریتانیا و فەڕەنسەی بە چەند منداڵێک شوبهاندووە کە یاری بە لم دەکەن و لە دۆخی جیهان بێ ئاگان.