نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
هاوپەیمانی فەتح، بە سەرکردایەتی هادی عامری، پشتگیری خۆی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند.
هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە ٢١-ی مەی ڕایگەیاند: بۆ دەرباز بوونی عێراق لە قەیرانەکانی ئێستا، پشتگیری کابینەی مستەفا کازمی دەکات.
ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی ئەم هاوپەینییە، لەم بارەوە جەختیشی کردەوە هاوپەیمانی فەتح بە کابینەی کازمی گەشبینە.
بە گوتەی ئەسەدی، پشتیوانیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بە نیسبەت کابینەی نوێ گرێدراوە بە کردار و کارنامەی سیاسی کابینەکە و لەم ڕووەوە ئێمە پێی گەشبینین.