ئەسعەد مورادی
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا رایدەگەیەنێت، تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق كۆتایی نه‌یەت، سه‌ردانی شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا ئه‌نجام نادرێت.
بڕیار بوو شاندی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن، بەڵام لە ئێستا دا دیار نییە ئەم شاندی هه‌رێم كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا، هەروەها به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی پشووی جه‌ژن، په‌رله‌مانی عێراق تا دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ متمانه‌دان به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون كۆ نابێته‌وه. چونکە حه‌وت وه‌زاره‌ت ماون هێشتا متمانه به وه‌زیره‌كانیان نه‌دراوه، یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی هێشتا وه‌زیری نییه وه‌زاره‌تی نه‌وته.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، لەبارەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا رایگه‌یاند: شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان ناگه‌ڕێته‌وه به‌غدا تا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كۆتایی دێت و یه‌كلا ده‌بێته‌وه.