نوچە-ئاژانسەکان
بە گوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، کە لە لایەن پێگەی ڤۆرلد میتەرەوە بڵاو بۆتەوە، کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا لە ٥ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس تێپەڕ بووە و پێدەچێ لە سنووری ٦ ملیۆن کەس نزیک بێتەوە.
بە پێی ئەم ئامارە، تاکوو ئێستا زیاتر لە ٣٢٥ هەزار تووشبوو گیانیان لە دەست داوە و نزیک بە ٢ ملیۆن کەسیش چاک بوونەتەوە.
ئەمریکا بە بوونی یەک ملیۆن و ٥٨٣ هەزار حاڵەت، پلەی یەکەمی جیهانی تۆمار کردووە، دواتر وڵاتانی ڕوسیا، ئیسپانیا، بەرازیل، بەریتانیا، ئیتالیا و فەرەنسا، بە ڕیز زۆرترین ئاماری توشبووانیان هەیە لە ئاستی جیهانیدا.