نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا، مۆڵەتێکی٣٠ ڕۆژە بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دیاری دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا، کە ئاراستەی تەندروستی جیهانی کردووە، هۆشداری دەدات و دەڵێت: ٣٠ ڕۆژ مۆڵەتی پێ دەدات تاکو پێداچوونەوە بە هەندێ لە سیاسەتەکانی خۆیدا بکات.
دۆناڵد ترەمپ جەختیکردەوە، کە تەندروستی جیهانی لە بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زانیاری بێ بنەما و چەواشەی بڵاو کردۆتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، هەروەها هاوتا چینیەکەی بە فشار خستنە سەر تەندروستی جیهانی تۆمەتبار دەکات و گوتویەتی، سەرۆکی چین هەوڵی ئەوە بووە کە وا نیشان بدات پەتای کۆرۆنا مەترسییەکی جددی بۆ سەر ئاسایشی جیهانی نەبووە.
ترەمپ هەروەها ڕایگەیاند: ئەگەر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا تەندروستی جیهانی هەڵەکانی ڕاست نەکاتەوە،چیدی ئامادە نییە بڕە یارمەتی ئەمریکا بدات بەم رێکخراوە.
ئەمریکا ساڵانە بڕی ٤٥٠ ملیۆن دۆلار، یارمەتی تەندروستی جیهانی دەدات.