ئەو وێنەیەی جیهانی سەرسام کرد

0

نوچە

بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەک لە تەرمی توشبوویەکی کۆرۆنا لە شاری ڕیودۆژانیرۆ لە وڵاتی بڕازیل، لە میدیاکانی جیهاندا دەنگی دایەوە.

لەم وێنانەدا، کە هەواڵنێری ڕۆیتەرز بڵاوی کردوونەتەوە، تەرمی پیاوێکی 62 ساڵە دەبینرێ، کە پارچەیەکی سپی بە دەوریدا پێچراوە و لە شەقام کەوتووە، لە حاڵێکدا چەند هەنگاو لەولاترەوە دەستەیەک لە لاوانی ئەو گەڕەکە سەرقاڵی یاری تۆپتۆپێنێن. 

 “والنیر مێندس دسیلوا” ناوی ئەو پیاوەیە، کە توشی کرۆنا بووە و پاش ئەوەی هەناسەی دەبڕییەت لە شەقامدا دەمرێ. 

سەرەڕای ئەوەی، کە دراوسێکانی پەیوەندی بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەوە دەکەن و ئاگاداریان دەکەنەوە، بەڵام تەرمەکەی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە سەر شەقام دەمێنێتەوە و نزیکەی 30 کاتژمێر دوای ئەوە، فریاکەوتن بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی تەرمەکەی سەردانی شەقامەکە دەکەن.

بە دەستپێکردنی وەرزی سەرما و پاییز لە نیوگۆی باشوور، وڵاتی بڕازیل بووەتە ناوەندی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا و ژمارەی قورربانیانی کۆرۆنا ڕۆژانە زیاتر لە 800 کەسە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com