نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
دوای ئەوەی ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا گه‌یشته ١٤٤ حاڵه‌ت، وەزارەتی تەندروستی عیراق بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق رایگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە سەنتەری شاری بەغدا، له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
بە گوتەی حەسەن تەمیمی، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ناوچه‌یی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنییه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك لە شاری سه‌در، حه‌بیبیه، كه‌مالییه، شوعله، حوڕییه و عامریه، بەردەوام دەبێت.