نوچە-ئاژانسەکان
ئەمڕۆ دووشەممە،١٨ی مەی ژمارەیەک لە ناڕازییانی عێراقی وەک کاردانەوە بەرامبەر بە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی ئێم بی سی، هێرشیان کردە سەر نوسینگەیەک ئەم کەناڵە.
دوا بەدوای بڵاو بوونەوەی بەرنامەیەک، لە کەناڵی ئێم بی سی سعودیە، کە تێیدا باس لە کارنامەی ڕەشی ئەبومەهەندیس، سەرکردەی بەناوبانگی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرابوو، ژمارەیەک خەڵکی ناڕازی نوسینگەی ئەم کەناڵەیان کردە ئامانج.
نوسینگەی کەناڵی ئێم بی سی، لە ناوچەی وەزیریەی بەغدایە.
پێشتر فالح فەیاز، سەرۆکی ریکخراوی حەشدی شەعبی بە فەرمی سکاڵای لە دژی ئەم کەناڵە تۆمار کردووە.