تا ئێستا مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی داوایەكی بارزانی نەداوەتەوە

0

barzani u pukتا ئێستا مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی داوایەكی بارزانی نەداوەتەوە

نوچە: تایبەت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، داوایەكی مەسعود بارزانی سەبارەت بە پۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت “سەرۆكی پارتی داوای لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، كە جەعفەر ئیمنكی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە”.
بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، رەنگە لە هەفتەی داهاتوودا پشكی یەكێتی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی ببێتەوە، وتیشی “سەرۆكی پارتی خۆی داوای ئەوەی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردووە، كە جەعفەر ئیمنكی لە پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەماندا بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا مەكتەبی سیاسی وەڵامی ئەو داوایەیان نەداوەتەوە”.
بێگەرد وتیشی “ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، یاداشتێكمان ئاراستەی مەكتەبی سیاسی كردووە و داوامان كردووە كە پشكی یەكێتی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی بكرێتەوە، بە كۆی دەنگی فراكسیۆنەكەیش داوامان كردووە، كە پێداگیری لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بكرێت، بەڵام ئەو پرسە لە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی یەكلایی دەبێتەوە، كە بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكە ببەسترێت”.
بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەیشدا، بە گوێرەی رێكەوتنی پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی دەبێت، بەڵام وەك ئەو دەڵێت “ئێمە ناتوانین دەستنیشانی ئەوە بكەین، كە ئایا ئەو پۆستە بە ئێمە دەدرێتەوە یان نا، چونكە ئەوە لە كۆبوونەوەی شاندەكان و تەوافوقاتەكاندا بڕیاری لەسەر دەدرێت، ئێمە ئەو پۆستە بە ئیستیحقاقی خۆمانی دەزانین و داوایشی دەكەین، بەڵام لە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیدا هەر بڕیارێك بدرێت، ئەوەیان شتێكی ترە، ئەوەندەیش من ئاگاداری بم، هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسیش سوورن لەسەر وەرگرتنی پۆستەكە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com