نوچە: ئاژانسەکان
ژمارەیەک لایەنگری حەشدی شەعبی لە بەغدا، هێرشیان کردە سەر نووسینگەی کەناڵی (MBC)ی سعوودی.
زەنجیرەی کەناڵی (MBC)، یەکێک لە کەناڵەکانی بۆ کاروباری هونەری و درامایی تایبەت بە عێراق پەخش دەکات.
ئەمڕۆ (دووشەممە ١٨-٥-٢٠٢٠) دەیان لایەنگری حەشدی شەعبی وەک ناڕەزاییەکان بەرامبەر بە وەسفکردنی ئەبو مەهدی موهەندیس بە تیرۆریست، یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی، کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە کوژرا، هەڵیانکوتایە سەر بارەگای نووسینگەی کەناڵی (MBC)ی سعودی و دەستیان بەسەردا گرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لایەنگرانەی حەشدی شەعبی کەلوپەلی نێو کەناڵەکەیان تێکشکاندووە و دەیانەوێت نووسینگەکە بە تەواوی دابخەن.