کازمی ئەولەوییەتەکانی کابینەی خۆی راگەیاند

0

نوچە-اخبار العراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی سەردانی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەولەوییەتەکانی کابینەی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ کێشە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە رایگەیاند.

مستەفا کازمی لەمیانی سەردانی بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی کردەوە، کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رێگرتن لە دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق لە ئەولەوییەتی بەرنامەی سیاسی کابینەکەیدایە.

کازمی هەروەها رایگەیاند، چالاکیەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەبێ بە ئاراستەی پاراستنی رێز و کەرامەتی هاوڵاتیان و بە‌هێزکردنی بنەماکانی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران بێت.

لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان و خۆپیشاندانەکان، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق دەڵێت ”ئەولەوییەت بە پاراستنی کەرامەتی هاوڵاتیان و دابینکردنی داواکارییەکانیان بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com