فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یورۆ له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه بۆ بانكێكی ئه‌وروپا بڵاوكرده‌وه و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و داواكاری گشتی ده‌كه‌ن بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “ماوه‌یه‌كه باس له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش ملیار یورۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه بۆ بانكێكی ئه‌وروپا، ئێمه له فراكسیۆنی پارتی داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داواكاری گشتی ده‌كه‌ین بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر، هه‌ر لایه‌نێكیش له‌سه‌ر ئه‌م پرسه به‌ڵگه‌ی هه‌یه به‌ڵگه‌كانی پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات و به‌رچاو روونی بدرێته خه‌ڵكی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی روونبێته‌وه ئایا ئه‌م بابه‌ته دروسته یان نا، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه تائێستا قسه‌یه و پاڵپشتی هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌كه‌ین له‌م بابه‌ته‌دا”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دڵنیایی ده‌ده‌ن به خه‌ڵكی كوردستان، كارنامه‌ی پارتی و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له‌پێناو چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و راستییه، به‌هیچ جۆرێك سازش له‌سه‌ر مه‌بادئه‌كانی خۆیان ناكه‌ن و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان راستگۆ ده‌بن، هه‌روه‌ك نوێنه‌رایه‌تی خواسته‌كانیان ده‌كه‌ن.