نوچە
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، داوای دەرکردنی سێ باڵیۆز دەکات، کە ئاڵای هاوڕەگەبازییان هەڵکردووە و بە “سێ باڵیۆزە لادەرە ئەخلاقییەکە” ناوی بردوون.
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو کارەی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا، باڵیۆزخانەی بەریتانیا و کەنەدا لە بەغدا کردیان، کە ئاڵای هاوڕەگەزبازانیان هەڵکرد، کارێکی ناشایستەیە و پێچەوانەی دابونەریتە ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگەی عێراقییە، بەرەنگارییەکی روون و بەزاندنی یاساکانی عێراقە”.
هادی عامری جەخت لەوە دەکاتەوە، لە کاتێکدا سەرکۆنەی ئەو پێشلکارییە روونە دەکەن بۆ سەر بیروباوەڕی ئایینی و ئەحکامەکانی ئیسلام، داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەن دەستبەجێ کاری خۆی بکات و ئەو سێ باڵیۆزە لادەرە ئەخلاقییە دەربکات کە عێراق بە بوونیان لەسەر خاکەکەی شەرەفمەند نییە.
هەرەوەها سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ئاماژە بەوە دەکات، ئەو کارە پێشلکردنێکی روونی مانگی رەمەزانە و بێڕێزیکردنە بە هەست و سۆزی ملیۆنان کەس.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌غدا له هه‌ژماری تایبه‌تی توویته‌ردا، وێنه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای هاوڕه‌گه‌زبازان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یان له پاڵ ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڵاوكرایه‌وه.
هەروەها له توویته‌كه‌دا نووسراوه، “به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا له به‌غدا، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌ڵكردنی ئاڵای په‌لكه‌زێڕینه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان بۆ ئاهه‌نگێڕان له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی هاوڕه‌گه‌زبازان به‌شدار ده‌بین”.