بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی هەرێم: زیندانی نهێنی لە كوردستاندا نیە
نوچە: هەولێر
نەزهەت حالی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی هەرێم، رایگەیاند، كە هیچ زیندانێكی نهێنی و سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا نیە.
نەزهەت حالی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، هەر كەس دەستگیر دەكرێت، بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، حالی وتوویەتی “نازانین ئەم هەواڵانە بەڵگەیە یاخود نیەتێكی ناپاكە؟ وەكو ئاژانسی ئاسایشی پاراستن قسە دەكەم ئەوەی پەیوەندی بە بەرپرسیارێتی ئێمەوەیە زیندانی نهێنی و سیاسی نییە هەركەسێك دەستگیر دەكرێ بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ ئەوەی پەیوەندی بە تیرۆرەوەیە یاسای تیرۆرمان هەیە كە لە پەرلەمان دەرچووە، ئەو قسانە رەت دەكەینەوە زیندانی سیاسی و نهێنیمان هەبێ”.
حالی وتویشیەتی “هەرێمی كوردستان پێشتر بە قۆناغێكدا تێپەریوە بەتایبەتی شەڕی ناوخۆ بەداخەوە دۆخێكی دژوار بوو هەریەكە لە ئێمە قوربانی شتێكماندا كە نەمان ویست بەڵام ئێستا توانیومانە هەنگاوی باش بنێین، ئامادەین هەر شتێك پەیوەندی بە زیندانی سیاسی و بەندیخانەی نهێنیەوەیە لە هەرێمی كوردستان و ژێر دەسەڵاتی ئێمە لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان دەتوانن بێن پرسیارمان لێ بكەن هاوكاریان دەكەین.”