نوچە-ئاژانسەکان
سوپای عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-ی مەی، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ژێر ناوی شێرانی جەزیرە دەستپێکرد.
ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە، پاکسازی ناوچەکانی سەحرای باکوری ئەنبار، باشوری نەینەوا و ڕۆژئاوای سەلاحەدینە، تا شاڕێیانی سنوری سوریا لە چەکدارانی داعش.
لە بەیانی سوپای عێراقدا هاتووە: ئەم ئۆپەراسیۆنە، کە لە ژێر چاودێری سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق دەستی پێکردووە، ئامانج لێی پاکسازی بەشێکی زۆری ئەو ناوچانەیە لە بوونی چەکدارانی داعش.
ئەم ئۆپەراسیۆنە، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هێرشی ڕۆژی ڕابردووی داعش دێت بۆ سەر چەند ناوەند و بنکەیەکی ئەمنی و سەربازی عێراق.