داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکرێت

0

ئەسعەد مورادی

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم لە پەرلەمان رایدەگەیەنێت، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکەین بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیداری هەرێم و بەغدا، لەسەر ئەو ستەمەی لە خەڵکی دەکرێت.

بەهۆی بۆشایی ئەمنی و سەرهەڵدانەوەی داعش و بوونی هێزە میلیشیاییەکان، لە ناوچە جێناکۆکەکان، مەترسییەکان و زیانگەیاندن بە خەڵکی ناوچە و بەتایبەتی جووتیاران، بە ئاگردانی دەغڵودان و کوشتن و رفاندنیان پەرەی ستاندووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جوان یونس رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دۆخی ناوچە کێشەلەسەرەکان، رایگەیاند: لیژنەکەمان رۆژی چوارشەمەی هەفتەی رابردوو، کوبووینەوە و بە گوێرەی ماددەی (٦٦) بۆمان هەیە داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەین، بۆیە داوامان کرد کۆبوونەوە بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم و شاندی دانوستانکاری هەرێم و بەغداش ئامادەی کۆبوونەوەکە بن و ئێمەش ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتوون پێیان رابگەیەنین.

جوان یونس دەشڵێت، کێشەی ناوچە کوردستانییەکان زۆرە و بە دانیشتنێکی پەرلەمان چارەسەر نابێت، بەڵام هەر هیچ نەبێ تاکو وەرزی دروێنە تەواو دەبێت رێگری لە زیانگەیاندن بە جووتیاران بکرێت.

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، کە دۆخی پەرلەمان لە ئێستا هەندێک ئاڵۆزی تێکەوتووە کۆبوونەوە ناکرێت. گوتیشی ”دواکەوتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان، دۆخە بە زیانی جووتیارانی ئەو ناوچەیە دەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com