نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئه‌ميندارى گشتيى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عیراقى کۆبووەوە

0

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، ئه‌ميندارى گشتيى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.

ئەمڕۆ یەکشمەە، ١٧-٥-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شێخ جه‌مال ئه‌لزاڕى، ئه‌ميندارى گشتيى پڕۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد. کێشەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و عیراق تەوەری کۆبوونەوەکە بوون.

له‌ کۆبوونەوکەوەکەدا، دۆخى سياسى و ئابوريى عێراق و به‌رده‌واميى هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و پڕكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيان تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق و زيادبوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى جموجووڵى تيرۆرستانى داعشيان له‌ چه‌ند ناوچه‌يه‌كى عێراق و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، خسته‌ به‌ر باس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com