نوچەنێت
وهزارهتی كارهبای حكومهتی ههرێمی كوردستان، ماوهی کەمکردنەوەی پێدانی كارهبای حكومی راگەیاند.
چەند رۆژێکە ماوهی پێدانی كارهبای حکومی کەمبووەتەوە، وهزارهتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت”بەهۆی قەیرانی دارایی، نەبوونی سوتەمەنی، ئەنجامدانی چاكسازیی لە چەند یەكەیەكی وێستگەكانی غازی هەولێرو چەمچەماڵ، راوەستانی وێستگەی كارەبای خەبات بەهۆی كۆرۆناوە. (كە ستافی كۆمپانیاكە نەیانتوانیوە لە وڵاتی كۆریاوە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان)، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 2500 مێگاوات كارەبا كەم بووەتهوە، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 مێگاوات بووە”.
وەزارەتی کارەبا کێشەیەکی تر بەوە دەخاتەروو، کە “كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی خواست لەسەر كارەبا”.
دەشڵێت، وەزارەتی كارەبا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.