سەرۆکی هەرێم لەگەڵ نوێنەری پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ پێکهاتەکان دەربڕیوە.                    

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧-٥-٢٠٢٠، نوێنەرانی پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێم و ١١ ئەندام پەرلەمانی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.                                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، محەمەد ئیلخانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند”پێشتر نوێنەری پێکهاتەکان لەحکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان دوامان کردبوو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببینەوە، ئەویش داواکەی قبوڵکردین و ئەمڕۆ شەممە سەرجەم نوێنەری پێکهاتەکان لە حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتی هەرێممانکرد و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم کۆبووینەوە”.                                                         

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی گوتی”چەند ڕۆژێکە هێرشێکی ناڕەوا بۆ سەر پێکهاتەکان دەستیپێکردووە، داوامانکردووە وەک سەرۆکایەتی هەرێم کەمەرجەع و چەترێکە بۆ هەموو لایەنەسیاسییەکان پاڵپشتی پێکهاتەکان بکات، هەروەها یەکڕیزی سەرجەم هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکان بپارێزێت، پاڵپشتی مافە ڕەواکانی پێکهاتەکان بکات”.                 

محەمەد ئیلخانی، هەروەهاس دەڵێت”نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم، پاڵپشتی خۆی بۆ پێکهاتەکانی کوردستان ڕایگەیاند، بەڵێنیشیدا بەهەموو شێوازێک بەرگری لەمافی پێکهاتەکانی کوردستان بکات و ڕێز لە هەڵویستی سیاسی پێکهاتەکان بگرن”.                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com