پەرلەمانتارێک: یەکێتی حزبەکەی جاران نییە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی ئەوەندە گەورە نین، کە نەتوانن بگەنە ئەنجام.                                                                         

ماوەیەکە گرژی نێوان یەکێتی و پارتی سەریهەڵداوەتەوە، چەندجارێک هەوڵی کۆبوونەوەو دانیشتنی نێوانیان دراوە بەڵام بێ ئەنجام بووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زکری ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند”یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، دوو هێزی سەرەکین و هەردووکیان پێکەوە هەرێمی کوردستانیان گەیاندووە بەم قۆناغەی ئێستا و پێویستە بەیەکەوە دەستەکەوتەکان بپارێزن، هەرکاتێک ئەو دوو هێزە بەیەکەوە حکومڕانبن هاوسەنگی لە هەرێمی کوردستان دەبێت و ژیانی خەڵکی کوردستانیش خۆشتر دەبێت و سەقامگیری زیاتر بەرقەرار دەبێت، هەرکاتێک گرژی لەنێوان یەکێتی و پارتی هەبێت دۆخ و ژیانی خەڵکیش ناسەقامگیر دەبێت، بۆیە دەبێت هەردوکیان یەکگرتووبن”.          

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”ئەو کێشانەی ئێستای نێوان یەکێتی و پارتی ئەوەندە گەورە نین، کە نەتوانن بگەنە ئەنجامێک، ئینشائەڵڵا هەموو ئەو کێشەو گرژیانە چارەسەر دەکرێن و دەگەنە ئەنجامێکی باش، چونکە هیچ ڕێگە چارەیەکی دیکەیان نییە جگە لە دانوستاندن، بۆیە دەبێت هەردووکیان لەسەر ئاستی باڵا دانیشتن ئەنجامبدەن و بگەنە ڕێکەوتنێک”.                                           

زکری ئەحمەد، پێیوایە”دەبێت پارتی واقعی ئێستای یەکێتی ببینێت کە سەرکردایەتییەکی نوێی گەنجی یەکێتی هاتووەتە پێش لە دوای بەستنی گۆنگرەوە، ئەو سەرکردایەتییە بەهەڵبژاردن و دەنگی کادیرانی یەکێتی نیشتمانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن، دەبوایە پارتی دیموکراتی کوردستان، هەر لەسەرەتای هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتییەوە سەردانی یەکێتییان بکردایە و پیرۆزباییان لە سەرکردایەتی نوێ بکردایە، چونکە یەکێتی ئێستا یەکێتییەکەی جاران نییە”.                                    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com