نوچەنێت
نوێنەری بەڕێوبەرایەرتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەم هەنگاوانە هەنگاوی مێژوویین بۆ گەلی کورد و بەتایبەت لەم کاتەدا کورد زیاتر لە هەموو جارێک پێویستیان بە یەکڕیزی و یەکگوتارییە.
نورشان حسێن، لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا رایگەیاند “بۆ پاراستی قەوارەی سیاسیی کورد لە ڕۆژئاوا و لە سووریا، پێویستییەکی بەجێیە بۆ ئەوەی کورد لەو پارچەیە یەکڕیز و یەکگرتوو بن”.
گوتیشی: “ئەم یەکڕیزیە پێویست بوو زیاتر کەوتبا بواری جێبەجێکردن و ئێمەش هەوڵ و پشتیوانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ دەستپێشخەرییەکەی فەرماندە مەزلووم کۆبانی بەرز دەنرخێنین.”
نورشان گوتیشی: “دەبێ لایەنەکانی کورد لە ڕۆژائاوا ڕیک بکەون، ئەمەش دەبیتە خاڵێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد.”