نوچەنێت
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کە بەهۆی دەمەقاڵێ لە نێوان دوو پێشمەرگەیان، تەقە کراوە و پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستداوە.
بەپێی راگەیێندراوی ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەو پێشمەرگەیەی لەو دەمەقاڵییەدا کوژراوە ناوی(ئاروین ئەسڵانی)یە لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بەخاکسپێردراوە. ئێستا دۆخەکە کۆنترۆڵ و ھێور کراوەتەوە.
دەقی راگەیەندراوی ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان:
بە داخێکی گرانەوە ڕایدەگەیەنین کە سەعاتی ٩ شەوی ڕابردوو بەھۆی دەمەقاڵەیەک، تەقەکردن لە نێوان ھاوڕێیانی پێشمەرگە لە بناری ھەڵگورد دروست دەبێت کە بەوھۆیەوە ھاوڕێیەکمان بە ناوی ئاروین ئەسڵانی گیانی لە دەست دەدا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بریندار دەبێ کە برینەکەی سوکە.
لە ئێستادا دۆخەکە کۆنترۆڵ و ھێور کراوەتەوە و تەرمی ھاوڕێ ئاروین ھاتەوە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و ئەسپەردە کرا.
ھاوڕێیانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردتر لە ڕوداوەکەن. پێویستە بڵێین لە دوێنێشەوەوە دۆستان و ھاوڕێیان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بە ھەموو شێوەیەک پەیوەندییان پێوەکردوین و ھاوسۆزییان دەربڕیوە، لێرەوە سپاسی ھەموویان دەکەین. ھەر زانیاریەکی نوێ بە ئاگاداری گشتیی دەگەیەنین.
ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٧. ٢. ١٣٩٩