چوار تووشبووی دیکە چاکبوونەوە

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند: چوار تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧-٥-٢٠٢٠٢، د. دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند: چوار نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بووە، بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (٤) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۸) کەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱۷ی ئایاری ۲٠۲٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com