لە ماوەی 5 رۆژدا سەدان دۆنم زەوی کشتووکاڵی سوتێنراوە

0

ئەسعەد مورادی

قایمقامی مەخموور رایدەگەیەنێت، لە پێنج رۆژدا زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی سووتێنراون.

ئەمشەو ١٦-٥-٢٠٢٠، ئاگر لە دەشتی قەراج و بناری چیای قرەچووغ بەردرا، کە ١١ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مەخموورەوە دوورە.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، رزگار محەمەد، قایمقامی مەخموور، لەبارەی سوتانی دەغڵودانی جووتیاران لەو سنوورە راگەیاند: ئاگرەکە لە کاتژمێر ٩:٠٠-ی ئەمشەو کەوتووەتەوە و ئەمە حەوتەمین ئاگری گەورەیە لە ناوچەکە و لە ١١-ی نیسانەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە ٧٠٠ دۆنم زەویی کشتوکاڵی سوتێنراوە.

رزگار محەمەد ئاماژەی بەوە دا، کە جگە لە ناردنی تیمی بەرگریی شارستانی، کارەبای ناوچەکەیشیان هەڵکردووە تا جووتیاران بتوانن ماتۆڕی بیرەکانیان بخەنەکار و ئاگرەکە بکوژێننەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com