بە ڤیدیۆ.. ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی هەولێر ئاشکرا دەکرێت

0

نوچە

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ڤیدیۆی ساتەوەختی ئاگرەکەی رۆژی شەممە، لە کۆگایەکى سووتەمەنى لەسەر رێگای نێوان هەولێر – مەخموور بڵاو کردەوە.


بەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 16/5/2020، کاتژمێر ٨:٣٠ له‌ هه‌ولێر، ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی كه‌وته‌وه و لە ئەنجامدا کەسێک به‌هۆى ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ گیانی لەدەست داوە، سێ تانکەر و ژمارەیەک خەزانیش سووتاون.

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەش بەوە داوە، کە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەی عەمباری سووتەمەنییەکە بەھۆی گواستنەوەی مەواد لە تانکەر بۆ خەزان و دەرچوونی سۆندەکە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com