نوچە
لە سنووری قەزای مەخموور، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندێک بەردرا.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٩-ی شەوی شەممە (١٦-٥-٢٠٢٠) لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگر لە دەغڵودانی جووتیارانی گوندی ئازیکەند-ی سەر بە قەزای مەخموور لە بناری چیای قەرەچووغ بەردراوە کە دانیشتووانەکەی کوردن.
گوندی ئازیکەند، گوندێکی کوردنشینە و دەکەوێتە ١٠ کیلۆمەتر لە دووری قەزای مەخموور و ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچانە لە ئەستۆی سوپای عێراقە، بەڵام سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ناتوانن سەر و ماڵی هاوڵاتیان لەو ناوچانە بپارێزن و تیرۆریستانی داعش بە ئاشکرا جموجۆڵ و چالاکییان هەیە و بوونەتە مەترسییەکی گەورە لەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەنی هەیە.