نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە حەوت کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەتی تەمەنەکانی 55 و 41 و 22 و 17 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 45 و کوڕێکی گەنجی تەمەن 18 ساڵ و کوڕێکی منداڵ تەمەن 10 ساڵان، چوار تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و سێ توشبووەکەی تر دانیشتووی ناحیەی بازیانن.
وەزارەتی تەندروستی
16 ئایار ٢٠٢٠