یەكێتی ناڕازییە، جێگری سەرۆكی پەرلەمان بۆ گۆڕان دەبێت
نوچە: هەولێر
بێجگە لە یەكێتی لایەنە كوردییەكان لەگەڵ ئەوەن كە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت، یەكێتیش لە بەرانبەر ئەو پۆستەدا داوای پۆستێكی تر بۆ خۆی دەكات.
بە گوێرەی زانیارییەكان هەموو لایەنە سیاسییە كوردییەكان لەگەڵ ئەوەن، كە ئارام شێخ محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، كاندید بكرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەڵام یەكێتی ناڕازییە و لەبەرانبەر پێدانی ئەو پۆستە بە گۆڕان، داوای سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستانی دەكات.