نوچە-المعلومە
نووسینگەی نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە بارەی پۆستتی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
نووسینگەی مەهدی کەربەلایی، نوێنەری عەلی سیستانی، لە بەیانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند: نوێنەرانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، داوای کۆبوونەوە لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی عێراقی ناکەن و دیداری ڕۆژانی ڕابردووی کەربەلایی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە سەر داوای خودی عامری بووە.
نووسینگەی کەربەلایی ڕەتیشی دەکاتەوە، کە ئەوان پێشنیاریان کردبێ، کە عامری بىێتە سەرۆکی حەشدی شەعبی.