ئەوروپا لەبارەی کردنەوەی سنوورەکان کۆدەبێتەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم کیشوەرەوە، لە هەوڵی هاوبەشدان بۆ کرانەوەی سنوورەکان.

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لەم بارەوە دەڵێت، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ١٨-ی مەی، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە بەشداری وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە بەڕێوە دەچێت و کۆبوونەوەکش لە لایەن ئەڵمانیەوە سەرپەرەشتی دەکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیەکە بە ئامانجی کردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.

دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێتی ئەوروپا، تاکوو ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٤١ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و نزیک بە ١٦٠ هەزار و ٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com