هەولێر.. کۆگایەکی سوتەمەنی ئاگری گرت و کەسێکیش گیانی لەدەستدا

0

نوچە

ئەمڕۆ بەیانی ئاگر لە کۆگایەکی سوتەمەنی لەسەر رێگەی مەخموور – هەولێر کەوتووەتەوە بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

لە کاتژمێر ٨ و نیوی بەیانی ئەمڕۆ، ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی مەخموور – هەولێر کەوتووەتەوە کە بەنزینخانەیەکیشی لە تەنیشتدایە، بەو هۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

دوو تانکەری سوتەمەنی و چوار تانکی لە عەمباری پاڵاوگەکە ئاگریان گرتووە و هێشتا بەتەواوی ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە. تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە، کە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان بووە و کەسێکی دیکەش بریندارە. هەروەها “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ساتی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاوە، هەموو لاشەی سووتاوە، ئەو کەسەیشی بریندارە کرێکار بووە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com