نوچە-ئاژانسەکان
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گەڵ ماکسیم ماکسیمۆف، باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا، بە بۆنەی هەڵبژاردنی کازمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، نامەی پیرۆزبایی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی ڕادەستی کازمی کرد.
کازمی لەم دیدارەدا، بە فەرمی بانگهێشتی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیای کردووە تاکو سەردانی عێراق بکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها جەختی لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و بەغداد کردۆتەوە.