نوچە-المعلمومە
بە هۆی بێریزی کردن بە ئەبو موهەندیس، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی حەشدی شەعبی کە وێڕای قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە کرانە ئامانج، سکاڵایەک لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە تۆمار دەکرێت.
فالح فەیاز، سەرۆکی حەشدی شەعبی دەڵێت سکاڵا لە دژی کەناڵی ئاسمانی ئێم.بی.سی تۆمار دەکەن، کە لە بەرنامەیەکی خۆیدا بێرێزی بە ئەبوموهەندیس کردووە.
فەیاز دەڵێت لەم بەرنامەیەدا، کەناڵی ئێم.بی.سی ڕابردوو و کەسایەتی ئەبوموهەندیسی خەوشدار و بەلارێدا بردووە و کارنامەی ناوبراوی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.