نوچە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەڵێمانی لە نزیک یانەی ئەندازیاران گەنجێک خۆی بە تاوەری کارەباوە هەڵواسیوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٠، لە نزیک یانەی ئەندازیاران روویداوە، گەنجێکی 30 ساڵان بە تاوەرە گەورەکانی کارەباوە خۆی هەڵواسیوە. هەروەها رووداوەکە خۆکوژییە و تیمی بهڵگه و تاوان چوونەتە شوێنی رووداوهكه، تهرمهكە له پزیشكی دادی سلێمانییه و لێكۆڵینهوهی ورد لهوبارەیهوه دهستیپێكردووە.
ئەمەش دووەمین رووداوی خۆکوشتنە لە رێگەی خۆهەڵواسین بە تاوەری کارەبا لە ماوەی ئەمساڵدا.
