پەرلەمانتارێک: کاردانەوەکان سیاسین

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کاردانەوەی بەشێک لە لایەنەکان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی سیاسییە.  

دوای ئەوەی، کە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستاندا، کاردانەوەی هەندێک لە لایەنەکانی پەرلەمانی بەدوای خۆیدا هێنا و ئەمڕۆش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاری ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیدا.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سارا دڵشاد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ئاڵۆزی و تێكچوونی پەیوەندی فراکسیۆنەکان، ڕایگەیاند: ئەو دانیشتنەی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی، کە لە دادگا داواکرا، بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان بووە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانیش بریاری هەڵکرتنی پاڕێز بەندی بریارێکی یاساییە.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، دەشڵێت “کاردانەوەکانی ئێستای هەندێک لە لایەنەکان کاردانەوەیەکی سیاسییە، لەوانەیە هەندێک لایەن پێویستییان بە بیانوو هەبێت، بۆیە ئەوەیان کردووەتەوە بیانوو”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com