نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لیستی ڕەشی خۆی لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی، کە هاوکاری رێکخراوە تیرۆرستییەکان دەکەن، نوێ کردەوە.
بە گوێرەی بەیانی فەرمی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، ئەم وڵاتە جارێکی دیکە ناوی وڵاتانی کۆبا، ڤێنزۆئێلا، ئێران، سوریا و کۆریای باکوری خستە لیستی ڕەشی وڵاتانی لایەنگری تیرۆریزمەوە.
بە پێی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەر جۆرە هاوکارییەکی سەربازی و مامەڵەی چەک لەگەڵ ئەم وڵاتانە ڕێگەپێنەدراوە و هەر وڵاتێک بیهەوێ ئەم بڕیارە نادیدە بگرێت، بە توندی سزا دەدرێت.
دوایین وڵات، کە ناوەکەی لەم لیستە ڕەش کراوەتەوە، وڵاتی کۆبایە و بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەم وڵاتە لە ٢٠١٥ لە لایەن ئەمریکاوە دەرکراوە، ئەمەش دوای ئەوە هات، کە دانوستانەکانی نێوان دوو وڵات گەیشتە ئەنجامن، بەڵام لە نوێترین بڕیاردا ئەمریکا بۆ جاڕیکی دیکە ناوی ئەم وڵاتەی خستۆتە لیستی تیرۆریستییەوە.