٢نەخۆشی تری پەتای کۆرۆنا چاکبوونەوە

0

نوچەنێت

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، چاکبوونەوەی دوو تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤-٥-٢٠٢٠، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە راگەیێندراوێکدا چاکبوونەوەی ٢ نەخۆشی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.


دەقی راگەیێندراوەکە:


• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.


• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۲٠۲) کەس.


• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.


• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۱٤ی ئایاری ۲٠۲٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com