به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كان بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٤-٥-٢٠٢٠، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى فه‌رمی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك) بڵاو یكرده‌وه: ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧-٥-٢٠٢٠، ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی (تازه‌كردنه‌وه و گۆڕینی مولكیه‌ت و تۆماركردن بۆ یه‌كه‌م جار) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
باس له‌وه‌ش كراوه، هاووڵاتییان ده‌توانن ڕۆژانه له كاتژمێر ٩ى به‌یانى، تا ٢ى پاش نیوه‌ڕۆ، بۆ ڕاییكردنى مامه‌ڵه‌كانیان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر بكه‌ن، به مه‌رجێك بلیتى سه‌ردانیكردن له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاین و له وێبسایتى هاتوچۆى هه‌ولێر و له‌م لینكه‌دا (https://www.hawlertp.com/ahtp) وه‌ربگرن، كه كات و ڕۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كات، پێویسته هاووڵاتییانیش له‌كاتى سه‌ردانكردنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، ڕه‌چاوى ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن و ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كار بهێنن.