نوچە
لە كەركوك بەهۆی گڕگرتنی فڕنێكەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوە.
لە عێراق بە گشتی، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا و لەئاكامی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما و نزمی کوالیتی و لەبەرچاونەگرتنی رێنماییە تایبەتەکان، لە ناوچە بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵییە جیاوازەكان روودای گڕگرتن و سوتان زۆردەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٠) لە كەركوك، لە ناوچەی رەئس دۆمیز-ی ئەو شارە فرنێك سوتاوە و بەوهۆیەوە سێ كەس گیانیان سپاردوە.
هەروەها دوو كەسی دیكە لە ئەنجامی رووداوەكەدا برینداربوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.