سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکانی راگرت

0

نوچە

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت “تا پەرلەمان نەبێتە شوێنی خواستنی هەموو لایەنەكان، كۆنابێتەوە”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٤-٥-٢٠٢٠)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: منیش وەكو سەرۆكی پەرلەمان نیگەرانیم هەیە، دوای رەوینەوەی هەموو نیگەرانییەكان بڕیاردەدەین كۆببینەوە.

سەبارەت بە وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان رێواز فایەق گوتی “پەرلەمان كۆنابێتەوە تا بەو شێوەیەی لێنەیەت، كە خواستی هەموو هێزانەیە، كە لەناو پەرلەمانی كوردستاندا بوونیان هەیە، پەرلەمان ئەو كاتە كۆدەبێتەوە، كە باس لە كێشەكانی خەڵكی كوردستان بكات”. گوتیشی ”ئەو كاتە كۆدەبێتەوە، كە بە شكۆیەكی تایبەت و متمانەیەكی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان”.

سەرکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد، کە “وەك شەخسی خۆم، بانگهێشت بۆ كۆبونەوە ناكەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی، كە كۆبوونەوەی پەرلەمان سودی هەیە بۆ خەڵكی كوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com