هاوپەیمانی سائیروون هۆشداری دەداتە کازمی

0

نوچە-شەفەق نیوز

هاوپەیمانی سائیروون، بەستراوە بە ڕەوتی سەدری عێراق، هۆشداری دەداتە سەرۆکوەزیرانی عێراق.

جەماڵ فاخر، ئەندامی هاوپەیمانی سائیروون لەم بارەوە دەڵێت: ئەگەر بێتو مستەفا کازمی، لە ماوەی ئەو ١٠٠ ڕۆژەی، کە موقتەدا سەدر بۆی دیاری کردووە، نەتوانێ کارنامەیەکی باشی هەىیت، ئەوە هاوپەیمانی سائیروون کاردانەوەی خۆی دەبێت.

بە گوتەی فاخر، گەلی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بە وردێ چاودێری کاروبار و بڕیاراتی کازمی دەکەن و ئەوە گەلی عێراقە، کە دوایین بڕیار لە سەر چارەنووسی خۆی و کابینەکەی دەدات.

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی سەدر جەختیش دەکاتەوە کە کازمی دەبێ هەڵەکانی پێشووی ڕاست بکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com