نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەم وڵاتە جەختی لە سەر سەروەری عێراق کردەوە و ڕاشێگەیاند، لە دەرەوەی هێزی سەربازی حکومەت عێراق، هیچ هێزێک بۆی نییە چەک هەڵبگرێت.
رۆژی چوارشەممە ١٣-ی مەی، کازمی سەردانی بینای وەزارەتی بەرگری کرد و لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبووەوە.
کازمی لەم کۆبوونەوەیەدا جەختی لەسەر سیستمی دیموکراسی و بەرژەوەندی و سەروەری عێراق کردەوە و ڕاشیگەیاند، کە دەبێ هەموو گەلی عێراق بە دوور لە باڵبالێنەی سیاسی و حزبی، پارێزەری بەرژەوەندەی و سەروەری عێراق بن.