ئەسعەد مورادی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی پێ دابین ناكرێت و خاڵی سه‌ره‌كی ده‌ربازبوونیش له‌م قه‌یرانه رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە رایگه‌یاند: ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قه‌یراندایه و موچه‌ی پێ دابین ناكرێت، له‌كاتێكدا به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان به یه‌كێتیشه‌وه و هه‌روه‌ها كارنامه‌ی ئه‌م كابینه‌یه باشكردنی دۆخی خه‌ڵك و دابینكردنی موچه بوو.
زیاد جه‌بار دەشڵێت، ده‌بێت حكومه‌ت هه‌وڵ بدات پلانی كورتخایه‌نی هه‌بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه و ستراتیژیشی هه‌بێت بۆ داهاتوو، كه چۆن خۆی رێكده‌خاته‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە خاڵی سه‌ره‌كی بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئێستا، رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، چونكه گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهات ئه‌و پاره‌یه بوو، كه له به‌غداوه ده‌هات. گوتیشی ”هه‌رێمی كوردستان له‌دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا بڕیاری داوه هه‌موو نه‌وته‌كه‌ی راده‌ست بكات و ئەگەری هەیە ئه‌م مانگه حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی موچه بنێرێت، به‌ڵام بۆ داهاتوو ده‌بێت پرسه‌كه رێكبخرێته‌وه.