وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستی، چه‌ند بڕیارێكى بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ لەدەرەوەی وڵاتن و زانكۆكانیان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین درێژه‌یان به‌ خوێندن داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٣-٥-٢٠٢٠، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لە دواى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتنە ئاراوە و گەڕانەوەى ئەو قوتابییانه‌ى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، هه‌روه‌ها لەپێناو بەرژەوەندى گشتى، به‌ واژۆى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، بە نووسراوى ژمارە ٣٥٠ له‌ ڕۆژى ١٢-٥-٢٠٢٠، ئەم بڕیارانەى خوارەوە ده‌ركران:

– وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕای دەگەیه‌نێت، ئەو قوتابى و خوێندكارانه‌ى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات، کە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

– سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوو ەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە، ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان، ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاد دەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

– ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاسا و ڕێنوێنییه‌ کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com