نوچە-ئاسوشیتێدپرێس
لە هەنگاوێکی مێژوویی وبێ وێنەدا، چین بڕیاری داوە بۆ ١١ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی شاری یۆهان و بۆ دڵنیابوونەوە لە تووش نەبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پشکنین ئەنجامن بدات.
شاری یۆهان، بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەژمار دەکرێت.
بەرپرسانی شاری یۆهان دەڵێن: بە پێی ئەم پلانە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا پرۆسەی پشکنینەکە ئەنجام دەدەن.
لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، ٣٨٦٩ کەس بە هۆی تووشبوونەوە گیانیان لە دەست دا.