نوچەنێت
وەزیری بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، خۆراک بەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکاندا دابەش دەکرێت.
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بۆردی خۆراك كە سەرۆكی حكومەت پێكیهێناوە، زۆرترین ڕێژەی خۆراكیان هێناوەتە هەرێمی كوردستان.
وەزیری بازرگانی دەڵێت: بۆردی خۆراك بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت، بڕێكی زۆر خۆراكی كڕیوە و لەو چەند ڕۆژە دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت، كاری ئێمە كۆتایی هاتووە و كارەكان دەدرێتە لیژنەیەكی تر بۆ دابەشكردنی.
بەپێی زانیارییەکانی وەزیری بارزگانی، نۆ ملیۆن و٧٤٧هەزار و ٢٤٠ دۆلارە كە لە پارەی هاوكاریی دەوڵەمەندەكان كۆ كراوەتەوە دراوەتە خۆراک.
بڕیارە ئەم خۆراکە لە هەولێربەسەر ٧٠ هەزار، لە سلێمانی ٥٠ هەزار، لە دهۆك ٥٠ هەزار، لە هەڵەبجە ٨ هەزار، لە گەرمیان ١٠ هەزار و لە ڕاپەڕین ١٢ هەزار خێزان دەبن.